منداڵێكی تەمەن 10 رۆژە لەزبڵخانەیەك دۆزرایەوە

منداڵێكی تەمەن 10 رۆژە لەزبڵخانەیەك دۆزرایەوە
مەوداپرێس-


  ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا لەسەر زبڵخانەیەك منداڵێكی تازە لە دایكبوو لەلایەن ئەفسەرێكی كوردی  لیوای 2ـی پاسەوانی كۆماری عێراق دۆزرایەوە.


میدیاكانی عیراقی بڵاوین كردەوە  "بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا لەسەر زبڵخانەیەك منداڵێكی تازە لە دایكبوو  كەتەمەنی لەنێوان 10تا15 رۆژ دەبێت  لەلایەن ئەفسەرێكی كوردی  پاسەوانی كۆماری عێراق  بەناوی ئاسۆ حەسەن مستەفا دۆزراوەتەوە".
 
ئاسۆ حەسەن بەمیدیاكانی راگەیاندووە " منداڵەكە كوڕە و باری تەندروستی ناجێگر بووە، رادەستی پۆلیسی ناوچەكەیان كردووە و لەوێوە بۆ نەخۆشخانەی ئەزهەر گواستراوەتەوەو  ئێستا  لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

لەبارەی كەسوكاری ئەو منداڵەوە  ئەفسەرەكە كوردە باسی لەوەكردووە  تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك بۆ سۆراخی منداڵەكە نەهاتووە، داوایشی كردووە منداڵەكە بدرێت بەخۆی، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەكە رەتیانكردووەتەوە".

ئەمەیەكەم حاڵەتی منداڵ دۆزینەوە نییە لەعیراق و هەرێمی كوردستان، لەمانگی رابردوو سێ منداڵی تازە لەدایك بوو لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان دۆزرانەوە.



PM:03:47:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌