ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات
مه‌وداپرێس-

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند ماوه‌ی دوو تاوه‌کو سێ هه‌فته‌ مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ ئه‌مریکا له‌ باره‌ی دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌سوریا‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا مۆڵه‌تی دوو تاوه‌كو سێ هه‌فته‌ ده‌داته‌ ئه‌مریکا، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌کادیمیای ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پلانی توركیا له‌ ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وان پلانی سه‌ربازی خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئێمه‌ رێگه‌ ناده‌ین ناوچه‌ی ئارام له‌ كۆنترۆڵی هێزه‌كانمان نه‌بێت.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پێویسته‌ ناوچه‌ی ئارام بكه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای توركیا، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌ی دامان ناوه‌ ئه‌مریکا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێت، ئه‌وا بۆ خۆمان پلانی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا داده‌ڕێژین.


PM:10:04:31/08/2019