ئاماده‌کارییه‌کانی بودجه‌ی ساڵی 2020 ده‌ستیان پێکردووه‌

ئاماده‌کارییه‌کانی بودجه‌ی ساڵی 2020 ده‌ستیان پێکردووه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

حکومه‌تی عیراق سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند ده‌بێت له‌ مانگی 10دا بودجه‌ی ساڵی 2020 بێته‌ ناو په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌کارییه‌کانی بودجه‌ی ساڵی 2020 حکومه‌تی عیراق به‌ مه‌وداپرێسی رایگه‌یاند "حکومه‌تی عیراق سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2020، چونکه‌ ده‌بێت بودجه‌ی ساڵی 2020 له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ بێته‌ په‌رله‌مانی عیراق و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".

ناوبراو وتیشی "حکومه‌تی عیراق سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2020، چونکه‌ ده‌بێت حکومه‌ت سه‌رجه‌م کاره‌کانی‌ بودجه‌ ته‌واو بکات ئینجا بینێرێته‌ په‌رله‌مان".

شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو مانگی 10 بودجه‌ی ساڵی 2020ی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین  بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو بودجه‌ی گشتی عیراقدا جێگه‌ بکه‌ینه‌وه‌".  


PM:05:41:01/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌