رێگایەكی ئاسان بۆ نەھێشتنی ئازاری ددان

رێگایەكی ئاسان بۆ نەھێشتنی ئازاری ددان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

ھەوكردنی ددان و بوونی ئازاری ددان یەكێكە لە گرفتە باوەكان، بەشێكی زۆر لە مرۆڤەكان گیرۆدەی ئازاری ددان، بێزار و بێتاقەتیان دەكات ئارامییان لێ ھەڵدەگرێت.

دەتوانن بە پێكھاتەیەكی سروشتی و ئاسان خۆیان لە ئازاری ددان رزگار بكەن، ھەروەھا ئەم پێكھاتەیە بۆنی ناو دەم خۆش دەكات و پوك لە ھەوكردن دەپارێزێت، دەتوانن بەم شێوەیە سوودی لێ وەربگرن.

پێداویستییەكان: 

قەترەیەك زەیتی نەعنا، نیو كەوچكی چا سۆدە، دوو قەترە ئاوی لیمۆ، كەوچكێكی چا نەعنای ھاڕدراو.

چۆنییەتی بەكارھێنانی:

ھەموو پێداویستییەكان جوان تێكەڵاو بكە تاوەك ھەویرێكی لێ دێت، پاشان بیخەرە سەر فڵچەی ددان و بە ھەموو ددانەكانتیا بھێنە بەتایبەت ئەو ددانەی كە ئازاری ھەیە، دەتوانن ھەفتەی دووجار بەكاری بھێنن.

تێبینی، ئەگەر زەیتی نەعنا ئامادە نەبوو دەتوانن بەكاری نەھێنن.


PM:09:00:01/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌