چۆنییەتی ئامادە كردنی شەكری كڵۆ

چۆنییەتی ئامادە كردنی شەكری كڵۆ
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

شەكری كڵۆ، یەكێكە لەو جۆری شەكرانەی كە بە چەندین تام ئامادە دەكرێت، زۆرێك لە مرۆڤەكان ئارەزووی خواردنی دەكەن بە تەنیا.

خانمان دەتوانن بەم شێوەیە شەكرێكی كڵۆی بە تام ئامادە بكەن، و پێشكەشی بكەن.

پێداویستییەكان:

3 پەرداخ شەكر، پەرداخ و نیوێك ئاو، نیو كەوچكی چا ھێلی ھاڕاو، نیو كەوچكی چا دارچینی، شكۆلاتە، گوێز.

چۆنییەتی ئامادە كردنی :

3 كەوچكی چێشت شەكرەكە جیابكرەوە، بیخەرە سەر ئاگرێكی ھیواش تا رەنگەكەی دەگۆڕێت، پاشان پێداویستییەكانی دیكە جگە لە گوێزەكە تێكەڵاو بكە 3 كەوچك شەكرەكەی بۆ زیاد بكە، بیخەرە سەر ئاگر و سەرەكەی بنێرەوە بۆ ماوەی 5 خولەك، دواتر سەرەكەی لابەو بەردەوام بە لە تێكدانی ھەتا كەفێكی زۆر دەكات، پاشان گوێزەكەی بۆ زیاد بكە و بەردەوام بە لێكدانی و كە خەست بوویەوە بیخەرە سەر سینیەك بۆ ماوەی كاتژمێرێك وازی لێ بھێنە، دواتر لەت لەتی بكە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.




PM:07:23:02/09/2019






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌