چای نەعنا ئەم گرفتە چارەسەر دەكات

چای نەعنا ئەم گرفتە چارەسەر دەكات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

بەھۆی زۆر خواردن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، گەدەی مرۆڤ كێشەی ھەرسكردنی خۆراكی بۆ دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئازار و بێتاقەتی كەسەكە، بە چایەكی سروشتی دەتوانرێت كێشەی ھەرس چارەسەر بكەن.

نەعنا یەكێكە لەو سەوزانەی كە بۆنێكی خۆش و سودێكی زۆری هەیە و لەچەند بوارێكی پزیشكیدا سوودی لێدەبینرێت، توێژینەوە پزیشكیەكان سەلماندوویانە باشترین چارەسەرە بۆ كێشەی ھەرسكردن، ئامادەكردنی بەشێوەی چا یارمەتی رزگار بوون دەدست لە گرفتەكانی ھەرس، ھەروەھا گەدە و ریخۆڵە لە ماددەی زیان بەخش پاكدەكاتەوە.

دەتوانرێت بەم شێوەیە سوودی لێ وەربگیرێت، كەوچێكی قاوە نەعنا بخەرە ناو 2 پەرداخ ئاوەوە و بۆ ماوەی 10 خولەك بیكوڵێنە، وەك چا بیخۆرەوە دەتوانیت رۆژی 2 جار بیخۆیت.




AM:08:34:03/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌