نزیکه‌ی 25 هه‌زار که‌س له‌ عیراق بێسه‌روشوێنن

نزیکه‌ی 25 هه‌زار که‌س له‌ عیراق بێسه‌روشوێنن
مه‌وداپرێس-

روانگه‌ی عیراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق بێسه‌روشوێن كراوون و چاره‌نوسیان نادیاره‌.

روانگه‌ی عیراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردۆته‌وه‌ نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق بێسه‌روشوێن كراوون و چاره‌نووسیان نادیاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، زۆربه‌ی بێسه‌روشوێنبووه‌كان خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دینن.

روانگه‌ی عیراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، به‌شێك له‌ بێسه‌روشوێن بووه‌كان له‌ لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوون و تا ئێستا چاره‌نوسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

له‌راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، ته‌نیا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ نێوان 12 تا 15 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای ئه‌نبار نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن و له‌ سه‌لاحه‌دینیش تا ئێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س دیار نییه‌.



AM:10:32:03/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌