بۆچی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا

بۆچی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند هۆکاری دواکه‌وتنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌بوونی کۆنفرانسێک که‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئاسیا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ده‌خایه‌نێت.

حه‌سه‌ن ئاڵی، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "دوێنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام نه‌درا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ به‌غدا کۆنفرانسێک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئاسیا تێیدا به‌شدارن و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کانیش له‌ خوارووی عیراق به‌هۆی هۆکاری تایبه‌تی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی "دواکه‌تنی کۆبوونه‌وه‌که‌ هیچ هۆکارێکی سیاسی و ئه‌منی له‌ پشته‌وه‌ نیه‌، هه‌روه‌ها دیار نیه‌ که‌ی په‌رله‌مانی عیراق کۆده‌بێته‌وه‌".

حه‌سه‌ن ئاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "وه‌فده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدایه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ی که‌ له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا هه‌یه‌". 


PM:07:17:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌