داوای دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح دەكرێت

داوای دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح دەكرێت
مەوداپرێس-

ئەندامێكی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق داوا دەكات بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە، چونكە دەستوری پێشێلكردوە.

كازم سەیادی لەبەیاننامەیەكدا داوا دەكات سەرۆك كۆمار بەهۆی پێشێلكردنی مادەی 61ی بڕگەی شەشەم، كە تایبەتە بە شكاندنی سوێند و پێشێلكردنی دەستور، لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە، هەروەها مادەكانی 23/16/14ی دەستوری پێشێلكردووە.

سەیادی ئاماژەی بەوەشكردووە "داوا دەكەم  داواكاری گشتی رۆڵی خۆی ببینێت و لێپرسینەوە لە پێشێلكاران بكات".

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری بەوە تۆمەتبار كردبو، كە یاسای پێشێلكردوە و بەهاوكاری ئەندامانی فەوجی سەرۆكایەتی زەوییەكی كشتوكاڵی لە نزیك ماڵەكەی لە جادریەی بەغدا تێكداوە و خراپی كردوە



PM:12:55:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌