هه‌واڵێکی خۆش بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌

هه‌واڵێکی خۆش بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیسپانیدا به‌رشه‌لۆنه‌ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤالنسیا ده‌بێته‌وه‌ .

پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه‌ش یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ دوو چه‌کی گرنگ و به‌هێزی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له‌ لیونیل میسی و لویس سواریزه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندو دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ :که‌ هه‌ریه‌ک له‌ سواریز و میسی له‌ پێکانه‌کانیان چاک بونه‌ته‌وه‌و به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڤالنسیا ئاماده‌ ده‌بن .

هه‌مان رۆژنامه‌ ئه‌وه‌شی دووپات کردۆته‌وه‌ :که‌ ئه‌و دوویاریزانه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو مه‌شق و راهێنانه‌کانی یانه‌که‌وه‌.

میسی له‌یه‌که‌م راهێنانی یانه‌که‌ی پێش ده‌ستپێکردنی خولی ئیسپانی توشی پێکان بوو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ یاری بکات.



PM:04:09:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌