"تیرۆر و داعش به‌ته‌نیا عیراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه"

مه‌وداپرێس-

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند تیرۆر و داعش به‌ته‌نیا عیراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ری تیرۆر‌ وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌كۆڕبه‌ندی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا له‌ به‌غدا وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: تیرۆر و داعش به‌ته‌نیا عیراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو وڵاتانی‌ تریشیان به‌ ئامانج گرتووه‌.

وتیشی‌: ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ری تیرۆر‌ وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌، وه‌ك چاودێری‌ ئاواره‌و كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسی له‌وه‌شکرد، لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌وڵی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.



PM:04:34:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌