كەس و كاری داعشەكان لەناوچە كوردستانیەكان نیشتەجێ دەكرێن

كەس و كاری داعشەكان لەناوچە كوردستانیەكان نیشتەجێ دەكرێن
مەوداپرێس-

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، حكوومەتی بەغدا لە هەوڵدایە كەسوكار و خێزانە داعشییەكان، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، نیشتەجێ بكرێن.

وەك لە بەڵگەنامەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، كەسوكاری چەكدارانی داعش كە لە كەمپەكان دەژین و هێشتا تۆمار نەكراون، تۆمار دەكرێن و فۆرمی خۆراكیان دەگوازرێتەوە سەر ئەو پارێزگایانەی كە بە گوێرەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، دەیانگرێتەوە.

ئەگەرچی لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەو كارە دەبێت رەزامەندی لێژنەی ماددەی 140ی لەسەر وەربگیرێت، بەڵام دەبێتە هۆی مەترسی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كە لە دەستووری عێراق بە "ناوچە جێناكۆكەكان" ناوبراوە.
 



PM:06:47:06/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌