لە وەرزی گەرمادا پێویستە ئەم ئەندامانە زۆرتر بشۆردرێت

لە وەرزی گەرمادا پێویستە ئەم ئەندامانە زۆرتر بشۆردرێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی ھاویندا، لەش بە شێوەیەكی زیاتر ئارەق دەكاتەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی تێكچوونی پۆشاك و دروستبوونی بۆنی ناخۆش.

چەند ئەندامێكی لەشی مرۆڤ ھەیە كە پێویستە لە وەرزی گەرمادا زیاتر گرنگی بە شۆردنی بدرێت، بەلایەنی كەمەوە لە رۆژێكدا دووجار بشۆردرێت، لەو ئەندامانەش.

بنباڵ، چونكە زیاتر ئارەق دەكاتەوە و دەبێتە ھۆی كۆبوونەوەی بەكتریا.

ئەندامی زاوزێ، بەھۆی لەپێكردنی پسنتۆڵ بۆ ماوەیەكی زۆر، دەبێتە ھۆی ئەوەی زۆرتر ئارەق  بكاتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی بۆنی ناخۆش و دروستبوونی كەڕوو.

قژ، پزیشكان ھۆشداری دەدەن كە نابێت ھەموو رۆژێك قژ بشۆردرێت  و شامپۆی بۆ بەكاربھێندرێت، بەڵام لە وەرزی گەرمادا جیاوازە زیاتر ئارەق دەكاتەوە، دەتوانن تەنھا بە ئاو قژەكە بشۆن.




AM:08:50:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌