شیعەكان بەرێگای مۆبایلەوە راستەوخۆ قسە لەگەڵ ئیمام حسێن دەكەن

شیعەكان بەرێگای مۆبایلەوە راستەوخۆ قسە لەگەڵ ئیمام حسێن دەكەن
مەوداپرێس-


بۆیادكردنەوەی ئیمام حسێن ئەمساڵ خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفونی دابینكراوە، كە بەهۆیەوە زیارەتكاران و ماتەمگێران، وا دەردەكەون كە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویان كردەوە ، كە بەرپرسانی ئایینی شیعە و سەرپەرشتیارانی مەزارگە پیرۆزەكانی كەربەلا و نەجەف، خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفونی راستەوخۆیان بە ئیمام حوسێن دابینكردووە. لە رێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، زیارەتكاران و ماتەمگێران، وا دەردەكەون كە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەكەن و دەردەدڵ و نزا و پاڕانەوەكانیانی بۆ دەردەبڕن.

وەك دەردەكەوێت، عاشقانی حوسێنی كوڕی عەلی و ماتەمگێڕان بە خەمگینی و چاوی بە گریانەوە قسە لەگەڵ ئیمامەكەیان دەكەن..

پێشتریش دیاردەی سەیر و سەمەری دیكە لەكاتی یادكردنەوەی عاشورا و زیارەتكردنی مەزارگەكان، لەلایەن شیعە مەزهەبەكانەوە بینراوە، وەك سەگەكانی زەهرا و ماچ كردنی پێڵاوی زیارەتكارانی ئێرانی و (شێلان) مەساجكردنیان.

پەیڕەوكارانی شیعە مەزهەب  ساڵانە لەعیراق و زۆربەی وڵاتانی شیعەمەزهەب روو  لەشاری نەجەف و كەربەلا دەكەن و  بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر یادی شەهید كردنی ئیمام حسێن دەكەنەوە.




PM:01:25:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌