بەرھەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

بەرھەمێكی نوێی بڵاوكردەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

گۆرانیبێژی لاوی کورد هەڵوێست محەمەد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "دۆڕاندمان"بڵاوکردەوە.

هەڵوێست، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "دۆڕاندمان"بڵاو کردەوە، یەكێكە لە گۆرانییەكانی فیلمی پەیكەری دڵ، کە خۆی تێکستەکەی نوسیووە و کاری میوزیک لەلایەن عەلی شەریفزادەوە کراوە.

هەڵوێست، لە ساڵی 1986 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی 2002 یەکەم بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە، لە ئێستادا خاوەن چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانیە.


PM:06:44:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌