هه‌ڕه‌شه‌ له‌ که‌شتیگه‌لێکی ئه‌مریکا ده‌کرێت

هه‌ڕه‌شه‌ له‌ که‌شتیگه‌لێکی ئه‌مریکا ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌شتیگه‌لێکی ئه‌مریکا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2019 رایگه‌یاند: كه‌ له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای سور و له‌ نزیك یه‌مه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ كه‌شتیگه‌له‌كانی ئه‌مریكا كراوه‌، به‌ڵام جۆری هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆشوا فرای، وته‌بێژی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا له‌ به‌حره‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هێزه‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌شتییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.




PM:07:00:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌