ماسكی خەیار بۆ روخسارێكی جوانتر

ماسكی خەیار بۆ روخسارێكی جوانتر
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

بەھۆی بوونی رێژەیەكی زۆر ئاو لە پێكھاتەی خەیاردا، بە باشترین جۆری ماسك دانراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێست.

ماسكی خەیار سوودی زۆری بۆ پێست ھەیە، پێست شێدار دەكات، پێستی مردوو لە ناو دەبات، ھەروەھا بۆ چارەسەری زیپكە سوودی ھەیە و رێگری لە دروستبوونی دەكات، خانمان دەتوانن بەم شێوەیە سوودی لێ وەربگرن.

پێداویستییەكان:

1 خەیار، كەوچكێكی گەورە زەردەچەوە

چۆنییەتی ئامادەكردن و بەكارھێنانی:

خەیار و زەردەچەوەكە بخەرە ناو خەڵاتەیەك جوان تێكەڵاوی بكە، دواتر بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەك، پاشان بە ئاوێكی سارد روخسارت بشۆ.

تێبینی، دەتوانن ھەفتەی جارێك بەكاری بھێنن.



PM:09:39:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌