گورزێکی بەھێز بەر یانەی ریاڵ مەدرید و زێدان کەوت

گورزێکی بەھێز بەر یانەی ریاڵ مەدرید و زێدان کەوت

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانیی ئاشکرای کرد کە گورزێکی گەورە بەر ریاڵ مەدرید و بە تایبەت زێدانی راھێنەر کەوت دوای ئەوەی ئەم وەرزە و وەرزی داھاتووش چاویان لەسەر توانای یاریزانێکی فەڕەنسیی بوو بەڵام رێگاکان ھەمووی داخرا بۆ بەدەستھێنانی یاریزانەکە.

پاش ئەوەی ئەم وەرزە ریاڵ مەدەید داوایەکی پێشکەشی یانەی مان یونایتد کرد سەبارەت بە کڕینی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەکە، بەڵام یانەی مان یونایتد رازیی نەبوو بە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بفرۆشێت، وە یانەی مان یونایتد بە ھەموو شێوازێک دەرگاکانی داخستووە بۆ فرۆشتنی پۆگبا لە وەرزی داھاتوودا.

پۆڵ پۆگبا لە ساڵی 2016 لە یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵییەوە بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ رقوی کردە یانەی مان یۆنایتدی ئینگلیزی.




PM:09:47:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 8648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌