ژنێک گیانی لەدەستدا

ژنێک گیانی لەدەستدا
مه‌وداپرێس-

له‌ شارۆچکەی چەمچەمال ژنێک گیانی له‌ده‌ستدا بەهۆی دەستکاریکردنی چەکەوە.

ئه‌یوب حه‌مه‌، جێگری به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی عه‌لی مه‌نسووری سه‌ر به‌شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ژنێک به‌هۆی ده‌ستکاری کردنی چه‌که‌وه‌ گوله‌یه‌ک له‌ده‌ست ده‌رچووه‌ و به‌رخۆی که‌وتووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

ناوبراو وتیشی: ته‌رمی ژنه‌که‌ هێنراوه‌ته‌و نه‌خۆشخانه‌ و به‌وته‌ی که‌سوکاره‌که‌ی فیشه‌کی تاپڕ له‌ ده‌ستی ده‌رچووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دواتر ته‌رمی ژنه‌که‌ ره‌وانی پزیشکی دادی سلێمانی کراوه.

ئه‌و ژنه‌ ناوی "فه‌هیمه‌ ئه‌حمه‌ده‌"  له‌ ساڵی 1993 له‌ دایکبووه‌.



PM:10:09:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌