ئەمریكا گفتوگۆكانی لەگەڵ تاڵیبان راگرت

ئەمریكا گفتوگۆكانی لەگەڵ تاڵیبان راگرت
مەوداپرێس-

دوای ئەوە تاڵیبان بەرپرسیارێتی لە هێرشەكەی كابوڵ ڕاگەیاند سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆكانی لەگەڵ تاڵیبان ڕاگرت.

 دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بەڕەسمی بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكەی كابوڵی پایتەخت ڕاگەیاند كە تێیدا سەربازێكی ئەمریكی و 11 هاوڵاتی دیكە بونە قوربانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆگۆكانی لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە ڕاگرت، وابڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی نهێنی لەگەڵ سەركردەكانی تاڵیبان و سەرۆكی ئەفغانستانیش لە ویلایەتی ماریلاند كۆبێتەوە.

ترەمپ لەتویتەكەیدا نوسیویەتی ئێوە ناتوانن تەنانەت لەكاتی گفتوگۆكانیشدا هێرشەكان ڕابگرن و بونەتە هۆكاری گیان لەدەستدانی 12 هاوڵاتی كەواتە ئێوە ناتانەوێت گفتوگۆگۆ و دانوستان بكەن.

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە كەچەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان لەڕێككەوتنی كۆتایی نزیك بوونەتەوە. 


AM:09:37:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌