تورکیا هێز ره‌وانه‌ی سوریا ده‌کات

تورکیا هێز ره‌وانه‌ی سوریا ده‌کات
مه‌وداپرێس-

له‌ دوو رۆژی داهاتوودا ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌ هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌کات له‌باكوری سوریا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هێز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
 
به‌پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق، دوێنێ شه‌ممه‌ توركیا 15 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی تری سه‌ربازی و هێزی چه‌كداری ره‌وانه‌ی شانلی ئۆرفه‌ كردووه‌ له‌باكوری سوریا. 
 
رۆژنامه‌که‌ وتوشیه‌تی، ئه‌و هێزه‌ هێزی پشتیوانی توركیایه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ کاتی پێویست جێگرده‌بن.



PM:04:33:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌