بزانه‌ عه‌لی باپیر داوای چی له‌ مه‌سعود بارزانی کردووه‌

بزانه‌ عه‌لی باپیر داوای چی له‌ مه‌سعود بارزانی کردووه‌
مه‌وداپرێس-

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند داوام لە مه‌سعود بارزانی کردووه‌ حسابیان بۆ بکەن ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد راستە ئه‌وان ئۆپۆزیسیۆنن بەڵام دژی حکومەت نین. 
 
ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2019 عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پیرمام سەردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێک کرد. 
 
عەلی باپیر، مه‌سعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا باسمکردووە و کە دەبێت هەرسێ لایەنەکەی پێکهێنەری حکومەت (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) تەنیا بیر لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا نەکەنەوە، چونکە دەنگی کورد بێهێز دەکات، ئێمەش ئەو لایەنانەی کە ئۆپۆزیسیۆنین (کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ) و لایەنەکانی دیکە دەبێت حسابمان بۆ بکەن، چونکە بۆ خۆتان و بۆ رەوشەکە وا باشە".
 
ناوبراو وتیشی "ئێمە هەموومان بەرپرسیارین بەرامبەر بەم حکومەتە، بەڵی ئێمە لە حکومەتدا نین و ئۆپۆزیسیۆنین، بەڵام دەبێت حکومەتەکە هی هەموو لایەک بێت بەڵێ ئێمە ئۆپۆزیسیۆنین، بەڵام دژی حکومەت نین و دڵسۆزی حکومەتین. پێویستیشە بەیەک دەنگ و بەیەک رەنگ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەین". 
 
عه‌لی باپیر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی که‌رکوک وتی "مەسعود بارزانی وتی لەگەڵ یەکێتی هەر خەریکین و بڕیاریشە بەیەکەوە دابنیشین بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک، ئەوەشمان وت کە دەبێت زووتر دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن".
 


PM:09:58:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 10064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌