هاوپەیمانان و پێشمەرگە لەچیای قەرەچووغ هێرش دەكەنە سەر داعش

هاوپەیمانان و  پێشمەرگە لەچیای  قەرەچووغ هێرش دەكەنە سەر داعش
مەوداپرێس-

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوكاری پێشمەرگە، لە دوو رۆژدا ژمارەیەك بۆردومان بۆ سەر پێگەكانی داعش لە  چیای قەرەچووخ ئەنجامدەدات.

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی گوێڕ- مەخموور، بە كوردستان24ی راگەیاندووە  "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەندین جار پێگەكانی داعش لە بناری قەرەچووخ بۆردومان كراون.

سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەش كردووە "هەماهەنگی باش لەنێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە و چاودێری چڕ لەسەر جموجۆڵەكانی داعش دەكەن".

دوای لەناوبردنی داعش لەعیراق و سوریا پاش ماوەی داعش و چەكدارەكانی داعش پێگەی خۆیان لەچیای قەرەچوغ توندكردووەو رۆژانە جموجۆڵ دەكەن.


PM:02:36:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌