ئەمساڵ باران بارین زووتر دەست پێدەكات

ئەمساڵ  باران بارین  زووتر دەست پێدەكات
  مەوداپرێس-


شارەزایەكی بواری كەش و هەوا رایگەیاند، ناوەڕاستی مانگی 10 یەكەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت، بەڵام بارینی بارانی ئەمساڵ وەكو ساڵی رابردوو نابێت.

سادق عەتییە شارەزای دیاری كەش و هەوای عێراق رایگەیاند "ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەكات،  بەڵام رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەكو ساڵی رابردوو زۆر نابێت و ئەو زوو بارانبارینە بە مانای ساڵێكی باراناوی نایەت".

 عەتییە ئاماژەی بەوەشكردووە  "بڕی بارانبارین لەمساڵدا و لەسەرەتای وەرزدا كەمترە لەچاو ساڵی پێشووتر، بەڵام لەهەندێك ناوچەدا زۆر دەبارێت".

 ئەمە لەكاتێكدایە كەرێژەی باران بارین لەهەرێمی كوردستان و عیراق گەیشتە بەرزترین ئاست بەجۆرێك شارەزایان باسیان لەوەدەكرد، كەلەماوەی 30ساڵی رابردوو بەم شێوە زۆرە نەباریووە، هاوكات ساڵی رابردوو بۆیەكەم لەدوای سی ساڵ بیل ماوسەكەی دوكان  بەهۆی زۆری رێژەی باران لەسەری رژایەوە.




PM:03:36:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌