ئێران هه‌واڵێک ره‌تده‌کاته‌وه‌

ئێران هه‌واڵێک ره‌تده‌کاته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

لێكۆڵه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم شوێنه‌واری یۆرانیۆمیان له‌ كۆگانی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه‌و تارانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كۆگای نهێنی یۆرانیۆمی هه‌بێت .

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌‌: دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و تیمێكی ئاژانسه‌كه‌ بۆ ئێران، له‌كاتی پشكنین بۆ كۆگاكانی ئێران شوێنه‌واری یۆرانیۆم دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ بدات به‌ لێكۆڵه‌ره‌كان.

كازم ئابادی نوێنه‌ری ئێران له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم وه‌ڵامی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ تاران له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی تاران و ئاژانسه‌كه‌یه‌، و ره‌تیشیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی كۆگای نهێنی یۆرانیۆمی هه‌بێت.



PM:04:22:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌