دادوەری یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا دیاری کرا

دادوەری یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا دیاری کرا

مەوداپرێس_

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمیی ئاشکرای کرد کە سانشێز مارتێنیز دادوەری سەرەکی یارییەکەی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا ئەبێت کە بڕیار وایە شەممە لە یاریگای کامپ نوو یارییەکە بەڕێوەبچێت.

یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ڤالێنسیا ئەکات لە چوارچێوەی ھەفتەی چوارەمی لالیگا، بەرشەلۆنە ھەوڵی ئەوە ئەدات کە سەرکەوتوو بێت لە یارییەکەدا پاش ئەوەی کە یاری پێشوو بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەردوولا لە دژی یانەی ئۆساسۆنا یەکسان بوو لە دەرەووی یاریگای خۆی.

کۆتا یاریی نێوان ئەم دوو یانەیە کە سانشێز دادوەری کردووە ئەگەڕێتەوە بۆ فێرایری 2018 لە یاری رۆشتن لە جامی شای ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی سوارێز توانی سەرکەوتوو بێت.


PM:06:13:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌