یانەی ئینتەر میلان بەرگریکارەکەی نافرۆشێت

یانەی ئینتەر میلان بەرگریکارەکەی نافرۆشێت

مەوداپرێس_

یانەی ئینتەر میلان رەتی کردەوە کە بەرگریکارێکی یانەکەی بفرۆشێت پاش ئەوەی چەندین یانە چاویان لەسەر تواناکانی یاریزانەکە بووە بە ھۆکاری ئەو ئاستە باشەی کە پێشکەشی کرد.

بەپێی ھەندێ زانیاری چەند پێگەیەکی ھەواڵی یانەی مان سیتی ئەیەوێت سود لە تواناکانی سکرێنیاری سلۆڤاکی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلان وەربگرێت بۆ شوێنگرەوەی لاپۆرت کە توشی بچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.

بە پێی راپۆرتێکی توتو سپۆرت یانەی مان سیتی ئەیویست لە ینایری 2020 یاریزانەکە بھێنێتە ریزی یانەکەوە و بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان نرخی بەرگریکارەکە 53 ملیۆن پاوەندە بەڵام یانەی ئینتەر میلان نایەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت.


PM:06:56:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌