چارەسەری دوومەڵ بكە

چارەسەری دوومەڵ بكە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

دوومه‌ڵ بریتییە لە دروستبوونی هەوکردن کۆبونەوەی پاشماوەی هەوکردنەکە،  لە رێگای گیرانی جۆگەلەی چەورییە رژێنەكان و ئارەقە رژێنەكانەوە دروست دەبێت، كە دەبێتە ھۆی فراوانبوونی كونیلە وردەكانی پێست و لە رێگایەوە بەكتریاو كەوڕوو دەچێتە ژوورەوە و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەوكردن و كیم و دواتر دەبێت بە دوومەڵ.

دوومەڵ زیاتر لە سەر پێست و ناوچە ھەستیارەكان دەردەكەوێت، دەبێتە ھۆی ئازارێكی زۆر و ھەبوونی تایەكەی زۆر، دەتوانن بە چەند رێگایەك چارەسەری دوومەڵ بكەن، ھەندێك جار ھێندە گەورە دەبێت پێویست بە نەشتەرگەری دەكات بۆ ئەوەی دەربھێندرێت، رێگاكانیش ئەمانەن.

كیسێك چای سەوز بكەرە ناو كوپێك شیرەوە، دواتر بیخەرە سەر دوومەڵەكە بە لەزگەیەك بیبەستە شەو تا بەیانی پێوەی بێت، لە ماوەیەكی كەمدا دوومەڵەكە دەھێنێتە دەرەوە.

مۆزێك لەگەڵ كەمێك ھەنگوین بكەرە ناو خەڵاتەیەكەوە جوان تێكەڵاوی بكە، بیدە لە سەر دوومەڵەكە.

گەڵای زەیتوون ورد بكە لەگەڵ شیری خەست تێكەڵاوی بكە و لێی بدە.



PM:07:27:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌