دوو تایبەتمەندی پیاوان سەرنجی خانمان رادەكێشێت

دوو تایبەتمەندی پیاوان سەرنجی خانمان رادەكێشێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

لە سەرەتای ھەر پەیوەندییەكدا خانمان و پیاوان دەیانەوێت بزانن لای كەسی بەرامبەر بووەتە جێگەی سەرنج، ئەو تایبەتمەندییەی تێدایە كە وای لێ دەكات سەرنجراكێش دەربكەوێت.

لە نوێترین توێژینەوەدا جەخت لەسەر دوو تایبەتمەندی كراوەتەوە لە پیاواندا بوونی ھەیە، و دەبێتە ھۆی ئەوەی لای خانمان سەرنجراكێش بێت، ئەو تایبەتمەندییانەش.

بۆنی خۆش، بە یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكان دادەنرێت بۆ ئەوەی لای خانمان سەرنجراكێش دەربكەویت، چونكە خانمان ئارەزووی بۆنی خۆش دەكەن كاتێك ھاوسەرەكەی یان خۆشەویستەكەی بۆنێكی خۆش بەكار دەھێنێت دەبێتە ھۆی سەرنجراكێشانی و، بەردەوام بیر لە بۆنەكە دەكاتەوە.

دەنگی پیاو، تا چ رادەیەك دەنگێكی میھرەبان و ئارامبەخشە، تۆنی دەنگی لە چ تەبەقەیەكدایە، ئەمە سەرنجی خانمان رادەكێشێت كاتێك دەزانێت ھاوسەرەكەی یان خۆشەویستەكەی دەنگێكی میھرەبان و ئارام بەخشی ھەیە، بەردەوام ئارەزوو دەكات گفتوگۆی لەگەڵ بكات و لێی نزیك بێتەوە.


PM:09:07:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌