دوو ژن کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

دوو ژن کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا
مه‌وداپرێس-

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژن لە شارەکانی کرماشان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوه‌.

بەپێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 7ی ئه‌یلولی 2019 ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی "کوبرا سدیقی" بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج شەممە 5ی ئه‌یلولی 2019، ژنێکی خەڵکی کامیاران به‌ناوی "شه‌راره‌ باتمانی" دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابووه‌وه‌ لە یه‌كێک لە پارکەکانی ئەو شارە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا نزیکه‌ی 10 کەس لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە 5 کەسیان ژن بوون.


PM:10:54:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌