ساڵانە زیاتر لە800 هەزار كەس خۆیان دەكوژن

ساڵانە زیاتر لە800  هەزار كەس خۆیان دەكوژن
مەوداپرێس-

ریكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەزۆر بوونی رێژەی خۆكوشتن و  رایدەگەیەنێت لەهەر 40چركەیەكدا كەسێك خۆی دەكوژێت.
 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێكدا رایگەیاند  "خۆخنكاندن و خۆژەهراویكردن و تەقە لە خۆكردن دیارترین رێگاكانی خۆكوژین لە جیهاندا، داوا لە حكوومەتەكانی وڵاتانی جیهان دەكەین، پلانیان هەبێت بۆ هاوكاریكردنی خەڵك و زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوكێ و كەمكردنەوەی دەرفەتی گەیشتنی هاووڵاتیان بە هۆكارەكانی خۆكوژیی".

راپۆڕتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ساڵانە بەلایەنی كەمەوە‌ 800 هەزار كەس خۆیان كوشتووە، ئەو ژمارەیەش زیاترە لەوانەی بەهۆی نەخۆشییەكانی مەلاریا، شێرپەنجە و جەنگ و كوشتن مردوون".

 



AM:09:08:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌