بەهۆی پەكخستنی ئامێرێك 20ساڵ زیندانی دەكرێت

بەهۆی پەكخستنی ئامێرێك 20ساڵ زیندانی دەكرێت
مەوداپرێس-

ئەو هاوڵاتیە عیراقیەی ، كە سیستمی ئاراستەكردنی فڕۆكەی كۆمپانیایەكی ئەمەریكی پەكخست، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا دەستگیریان كردوو ئەگەری ئەوە هەیە 20 ساڵ زیندانی بكرێت.

میدیاكانی ئەمەریكا لەوبارەیەوە بڵاویانكردەوە  "هاوڵاتی  عەبدولمەجید ئەحمەد ئەلعانی ، كەهاوڵاتیەكی عیراقیەو  لە كۆمپانیای ئەمەریكان ئێرلاینز كاردەكات، پاش ئەوەی سیستمی ناڤیگەیشن (Navigation)ـی فڕۆكەكەی پەكخستووە ژیانی 150 سەرنشینی فڕۆكەكەی خستووەتە مەترسییەوە".

بەرپرسانی ئەمنی ئەمریكا بە میدیاكانی وڵاتەكەیان راگەیاندووە " ئەو هاوڵاتیە  عێراقییە بەهۆی ئەو كارەیەوە سزای 20ساڵ زیندانی كردنی بەسەردا دەسەپێت".



AM:10:10:10/09/2019