لەسەر دەمەقاڵێی دوو دراوسێ سێ كەس كوژران

لەسەر دەمەقاڵێی دوو دراوسێ سێ كەس كوژران
مەوداپرێس-

لە دیلۆكی باكووری كوردستان دەمەقاڵێ لەنێوان دوو دراوسێدا لەسەر پارككردنی ئۆتۆمبێل دروستبوو، دواتر تەقەیان لە یەك كردووە و بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون. 
 
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە "درەنگانی شەوی رابردوو   دوو دراوسێ لە شارۆچكەی شاهینبەی سەر بە پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستان، بەهۆی پارككردنی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵییان بوو، دواتر شەڕە بۆكس روویدا، هەردوو دراوسێكە بەوەش نەوەستان و تەقەیان لەیەكدی كردووە".
 
میدیاكان ئاماژەیان بەوەشكردووە "لەئەنجامی شەڕەكەدا سێ كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش برینداروون  وەبرینی یەكێكیان سەختە".
 
 
 



AM:10:54:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 6264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌