ئەردۆغان بومەلەرزەیەكی سیاسی لێی دەدات

ئەردۆغان بومەلەرزەیەكی سیاسی لێی دەدات
مەوداپرێس- 

جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2019 حزبێكی نوێ دروستدەكات بۆ ململانێكردن لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی رەجەب تەیب ئەردۆغان.

عەلی باباجان، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "ئامادەكارییمان كردووە بۆ ئەوەی پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2019 حزبێكی نوێ دروستبكەین".

عەلی باباجان یەكێكە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان، هەروەك پێشووتریش هەریەك لە پۆستەكانی وەزیری دارایی و دەرەوەی توركیای وەرگرتووە لە سەرەتاكانی فەرمانڕەوایی پارتی داد و گەشەپێدانەوە، 

باباجان لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی "هێشتا سەرقاڵی ئەوەین كە دەستەیەكی تۆكمە و كارا بۆ سەركردایەتیكردنی ئەو حزبە كۆبكەینەوە".

ئەوەشی وتووە "دەمانەوێت پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2019 دامەزراندنی حزبەكە رابگەیەنین".

لەلایەكی دیكەوە چاودێرانی سیای ئەوەیان راگەیاندووە كە ئەو جیابوونەوە بەردەوامانە لە پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان بەهۆی "لادانە لە ئامانجەكانی"، هەروەك ئەوەش هاتووە "جیاوازی زۆر لەنێوان سەركردەكانی ئەو حزبەدا هەیە"، هەربۆیە قۆناغەكە پێویستی بە "جیهانبینی نوێ" هەیە لە پرۆسەی سیاسی توركیادا".



AM:11:44:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌