عیراق لەوە نزیك بۆتەوە رۆژانە 5ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێنێت

عیراق لەوە نزیك بۆتەوە  رۆژانە 5ملیۆن بەرمیل  نەوت  بەرهەم بێنێت
مەوداپرێس-

وەزارەتی نەوتی عیراق   رایگەیاند، نزیك بووەنەتەوە لە بەرهەمهێنانی ئاستێكی پێوانەیی نەوتی خاو لە مێژووی خۆیدا.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق   رایگەیاند "حكومەتی عیراق  نزیكبووینەتەوە لە بەرهەمهێنانی بڕی 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە".

غەزبان ئاماژەی بەوەشكرد "هەوڵی ئەوە دەدەین تا چەند ساڵێكی دیكە دوو ملیۆن بەرمیلی دیكە زیاتر بەرهەم بهێنین.

روونیشیكردەوە، ئەمە یەكەم جارە لە مێژووی خۆیدا عێراق بگاتە ئەو ئاستەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.


PM:12:01:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌