میسی بەرشەلۆنە بەجێ ئەھێڵێت

میسی بەرشەلۆنە بەجێ ئەھێڵێت

مەوداپرێس_

راپۆرتەنکانی رۆژنامەیەکی ئیسپانی چەند زانیارییەکیان دەربارەی داھاتووی لیۆنیڵ میسی سۆپەرستاری یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کرد کە میسی سەرقاڵی دانانی پلانە بۆ بەجێ ھێشتنی یانەی بەرشەلۆنە و ئەگەری ئەوە ھەیە پەیوەندی بکات بە یەکێک لە یانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە میسی ئەیەوێت ھەمان مێژووی بێکام و ئیبراھیمۆڤیچ و دەیڤد ڤیا دوبارە بکاتەوە.

لە گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئاماژە بەوە کراوە کە میسی ئەتوانێت ھەموو ساڵێک لە 30ی حوزەیراندا یانەکە بەجێ بھێڵێت، یانەکە لە بەرانبەردا ھیچی ناوێت ئەگەر بێت و میسی پەیوەندی نەکات بە یانەیەکی ئەوروپییەوە.


PM:01:46:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌