بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان داوایەکی خۆپیشاندەران سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەەی پەسەنددەکات

بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان داوایەکی خۆپیشاندەران سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەەی پەسەنددەکات
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان داواکاری خۆپیشاندەرانی ناحیەکەی بەرزدەکاتەوە بۆ قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و یەکێک لەو داواکاریانە دەست لەکارکێشانەوە بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانە.

ئەمڕۆ 2019/9/10 پیشەوەرانی بازیان بۆ گەیاندنیانی داواکارییەکانیان کە خۆی دەبینێەوە لە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی بازیان چەند داواکارییەکی تر خۆپیشاندانێکیان رێکخست و چەند کاتژمێرێکی خایاند.


یەکێک لەو داواکاریانەی خۆپیشاندەرانی بازیان داوایان کرد بوو دەستلەکارکێشانەوەی نەوزاد نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانە

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەوداپرێس کەوتووە واژۆی بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانی لەسەرە داواکاری خۆپیشاندەران بەرزدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردن.

نەوزاد نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان لەگەڵ بەرزکردنەوەی داواکاری پیشەوەرانی بازیاندا و داواکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی خوێ پێ رەزامەندە و داوا لە قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکات کە لە نووسراوەکەدا هاتووە بفەرموون بەجێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.


PM:03:50:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌