سەرۆكی پەرلەمان دەست لەكاردەكێشێـتەوە

سەرۆكی پەرلەمان دەست لەكاردەكێشێـتەوە
مەوداپرێس-


جۆن بیركۆ، سەرۆكی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند دەست 31 ی ئەم مانگە دەست لە پۆستەكەی هەڵدەگرێت. 

میدیاكان بڵاویان كردەوە "جۆن بیركۆ لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان ئەم قسانەی كردووەو سوورە لەسەر ئەوەی لەكۆتایی ئەم مانگەدا دەست لەكابكێشێتەوە".

ماوەی 22 ساڵە لەناو پەرلەمانی بەریتانیادایە، 12 ساڵ ئەندامی پەرلەمان بووە و ماوەی 10 ساڵیشە سەرۆكایەتی پەرلەمانی وڵاتەكە دەكات. 

جێی ئاماژەیە 31 ی ئەم مانگە ئەو رۆژەیە كە بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دیاریكراوە كە بە بریكزیت ناسراوە



PM:04:01:10/09/2019