هه‌واڵێکی خۆش بۆ هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید

هه‌واڵێکی خۆش بۆ هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژی 18 ی مانگه‌ هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی رووبه‌ڕووی یه‌کترده‌بنه‌وه‌ له‌ جه‌وله‌ی یه‌که‌می قۆناغی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.

پێش ئه‌و یارییه‌ش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌واڵێکی خۆشی پێ ده‌گات که‌ رۆژنامه‌ی لیکیبی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

رۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو :که‌ کلیان مباپی هێرشبه‌ری به‌توانای پاریس سانجێرمان ناتوانێت به‌شداری ئه‌و یارییه‌ بکات به‌هۆی پێکانه‌وه‌.

مباپی له‌هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی فه‌ڕه‌نسیدا توشی پێکان بوو له‌ رانی چه‌پیدا و به‌هۆی هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ یاریگاکان دابڕاوه‌.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ نیماریش ناتوانێت به‌شدای ئه‌و یارییه‌ بکات به‌هۆی سزادانی له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپیه‌وه‌.



PM:07:30:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌