سوودەكانی ماچكردن بزانە

سوودەكانی ماچكردن بزانە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

چەندین توێژینەوە لە رابردوو باسیان لەوە دەكرد كە ماچكردن زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، مرۆڤ لە رێگەی ماچكردنەوە تووشی نەخۆشی ناو دەم دەبێت، بەڵام لە ئێستادا نوێترین توێژینەوە باس لە سوودەكانی ماچكردن دەكات، ئاماژە بەوە دەكات كە سوودی زۆری ھەیە.

ماچكردن ھێمایەكە بۆ دەربڕی خۆشەویستی و نزیكبوونەوە، جگە لەوەی بە یەكێك لە بنەماكانی خۆشەویستی دانراوە ھەروەھا چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، توێژینەوەیەك سوودەكانی ئاشكرا دەكات.

رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشی ھەستیاری، ماچكردن بەرھەمھێنانی دژە بەكتریا لەلەشدا زیاد دەكات، بەمەش رێگری دەكات لە تووشبوون بە ھەستیاری.

چارەسەری سەرئێشەدەكات، لە كاتی ماچكردن لەش ھۆرمۆنی ئەندرۆفین دەردەدات، ئەو ھۆرمۆنە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی ئازاری و سەر و ھەروەھا ئارامی بە لەش دەدات.

پشوو بە لەش دەدات و رێگری لە بیرچوونەوەو دڵەراوكێ دەكات، بەھۆی كەم دەردانی ماددەی كۆرتیزۆڵ.

كێشی لەش كەم دەكاتەوە، لەگەڵ ھەر ماچكردنێكدا لەش بڕی 20 كالۆری دەسوتێنێت.

پێست شێدار و نەرم دەكات.

ھەروەھا رێگری لە كلۆر بوونی ددان دەكات، بەھۆی كوشتنی بەكتریای ناو دەم.




PM:07:56:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌