راموس چۆن باسی لیونیل میسی ده‌کات

راموس چۆن باسی لیونیل میسی ده‌کات
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

سیرجیو راموسی ئیسپانی و به‌رگریکاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید باسی لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینی و گۆڵکاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌کات .

راموس ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو :که‌ میسی یه‌کێکه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌کانی مێژووی تۆپی پێ که‌ هه‌رچه‌نده‌ پێم باشیش نیه‌ که‌ قسه‌ له‌سه‌ر کاری یاریزانێکی تر بکه‌م ، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌ سه‌باره‌ت به‌و یاریزانه‌.

راموس باس له‌وه‌ش ده‌کات ئه‌و یاریزانه‌ دووساڵ گریبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ماوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و هه‌وڵی نازناوی تر ده‌دات .

سیرجیو راموس له‌ کۆتای دا ده‌ڵێت ئاره‌زوو ده‌که‌م نازناوه‌ی پێنجه‌می چامپیونسلیگ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید به‌رز بکه‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانم ئه‌وا کارێکی زۆر سه‌رنج راکێش ده‌بێت .



PM:08:17:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌