ترەمپ راوێژكارێكی لەسەر كار لادەدات

ترەمپ راوێژكارێكی لەسەر كار لادەدات
مەوداپرێس-


سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەی ئاگادار كردوەتەوە كە واز لە پۆستەكەی بهێنێت.

لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە "كە چیتر پێویستی بە خزمەتگوزارییەكانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی نییە".

ترەمپ  ئاماژەوە بەوەشكرد ووە "كە لەگەڵ زۆرێك لە پێشنیازەكانی جۆن بۆڵتن نەبووە و ئەویش هاوشێوەی ئەوانی دیكەی ئیدارەكەی، جیاوازی لەنێوانیاندا هەبووە"..

ترەمپ نوسیویەتی "پرسیارەم لە جۆن كرد لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی، زۆر سوپاسی جۆن دەكەم، هەفتەی داهاتوو راوێژكارێكی نوێ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دیاری دەكەم".

 



PM:08:19:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌