کوستا چی له‌سه‌ر گریزمان ووت

کوستا چی له‌سه‌ر گریزمان ووت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

دیگو کوستای ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیکومه‌درید باس له‌ چوونی گریزمان فه‌ڕه‌نسی ده‌کات بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌.

دیگو کوستا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات :که‌ خه‌ونی گریزمان ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ میسی و سواریز یاری بکات بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌ مافێکی سروشتی ئه‌و یاریزانه‌ بوو.

کۆستا زیاتر ده‌ڵێت:من هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌داوه‌ که‌ گریزمان رازی بکه‌م له‌ یانه‌که‌مان بمێنێته‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمه‌ .

دیگو کۆستا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو :گریزمان هه‌رگیز له‌ راهێنانه‌کان دوا نه‌ده‌که‌وت بۆیه‌ که‌س ناتوانێت باسی ئه‌و یاریزانه‌ بکات به‌ شێوه‌یه‌کی خراپ و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم .



PM:08:55:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌