ڕۆژنامەنوسێكی ئیسپانی ماوەی مانگێك لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیردەكرێت

ڕۆژنامەنوسێكی  ئیسپانی ماوەی   مانگێك لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە  دەستگیردەكرێت
مەوداپرێس-


ڕۆژنامەنوس فێران باڕبەی بەرەگەر  ئیسپانی   ماوەی مانگێك لەزیندانی پارتیدا ماوەتەوە و دەشڵێت " نازانم لەبەر چی  منیان دەستگیر كرد"

فێران باڕبەی   بەرێكخراوی CPJ (سی پی جەی ) ڕاگەیاندووە  "لەزینداندا لەگەڵ ۱۳۰كەسی دیكە كە زۆربەیان ئەندام و كادیری پەكەكەبوون زینانی كراوە لەماوەی ئەو مانگەشدا ڕێگەی پێنەدراوە پارێزەر بگرێت و كەس سەردانی بكات هەروەها دەڵێت تاكو ئازادكرام نەبرامە دادگاو هێشتا نازانم بە چ تۆمەتێك دەستگیركراوم".

هاوكات باس لەچۆنیەتی دەستگیركرنی كردووەو لەوبارەیەوە  بەرێكخراوی ناوبراوی راگەیاندووە  "ئەو كاتێك هەوڵیداوە لێدوان لە كەسێك وەربگرێت لەزیندانەكانی پارتی ، بەڵام دواتر  كارمەندێكی هێزەئەمنیەكان پێیگوتووە من تاكسیت بۆ دەگرم بەڵام لەبری ئەوەی بیبەن بۆ زیندانەكە بۆ چاوپێكەوتنی ئەو زیندانیە خۆی لە ئاسایشی پارتی زیاندانی دەكرێت".

ئەو ڕۆژنامەنوسە كار بۆ دوو دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسپانی دەكات بەناوەكانی پەبلیكۆ و ئەلموندۆ.


وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە، رەگەز كەمال



PM:10:12:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌