عیراق رێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی رووسی ئیمزا دەكات

عیراق رێككەوتنێك  لەگەڵ كۆمپانیایەكی  رووسی ئیمزا دەكات
مەوداپرێس-

ەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، نزیكن لە واژووكردنی رێككەوتنێكی گەورە لەگەڵ كۆمپانیای گاز پرۆمی رووسی، بە گوێرەی رێككەوتنەكە ئەو كۆمپانیا رووسیە پەرە بە كێڵگەكانی وزەی شاری رومادی دەدات لە پارێزگای ئەنبار.

موئەید ساڵح، بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێداوانێكیدا رایگەیاند "كۆتایی بە سەرجەم رێككەوتنەكان دەهێنن لە بارەی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و گاز لە ناوچەی رومادی" و پێیوایە، وەبەرهێنانەكانی گازپڕۆم لە چوار چێوەی رێككەوتنەكان دەگاتە نزیكەی 45 ملیار دۆلار".

پێشتر ئەلێكسەندەر نۆڤاك، وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاندبوو، ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی رووسیا پابەندن بە ئەنجامدانی رێككەوتن لە بواری نەوت و گاز لەگەڵ عێراق.

ئەمە لە كاتێكدایە كۆمپانیای گازپرۆم تاكە كۆمپانیای رووسی نییە، كە لە عێراق پڕۆژەی هەیە، چەندین كۆمپانیای گەورەی دیكەی وەك، سترۆی ترانس گاز ئۆیل، رووس نەفت و لوك ئۆیل لە عێراق كاردەكات.

 



AM:09:27:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌