ترەمپ و روحانی كۆدەبنەوە

ترەمپ و روحانی كۆدەبنەوە
مەوداپرێس-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت ئەگەر هەیە هەفتەی ئایندە  كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی وڵاتەكەی و حەسەن روحانی-ی سەرۆكی ئێرانی ئەنجام بدرێت

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد "بۆی هەیە لە میانەی كۆبونەوەكەی هەفتەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا "بەبێ مەرجی پێشوەخت" لەگەڵ حەسەن روحانی-ی سەرۆكی ئێراندا كۆببێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتریش دۆناڵد ترامپ ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن روحانی لەمیانی بەڕێوەچونی كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەڵام سەرۆكی ئێران ئەگەری كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا بەستوەتەوە بە لابردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.



AM:10:51:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌