چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان لیستێكی دیكە دروست دەكەن .

چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان لیستێكی دیكە دروست دەكەن .
مەوداپرێس-هێمن مامەند

چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەئێستادا بەناچاری لەچوارچێوەی لیستەكەیان ماونەتەوەو  چاوەرێی هەمواركردنی ماددەیەك دەكەن بۆئەوەی لیستێكی نوێ رابگەیەنن، پەرلەمانتارێكی ناڕازیی لەلیستەكەش  دەڵێت "لەكاتی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان قسەی خۆمان دەبێت".

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند  "چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ، لەئێستادا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ سیاسەتی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نیین، بەڵام بەناچاری بەهۆی ماددەیەكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەچوارچێوەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ماونەتەوە".

بەپێی ماددەی 110 بڕگەی (ج) لەهەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و ئەوەی كەلەئێستا بەكارە تێیدا هاتووە "هەر پەرلەمانتارێك بەهۆی هەر هۆكارێك واز لەحزبەكەی یان فراكسیۆنەكەی بێنێت، ئەوە  فراكسیۆنەكەی یان حزبەكەی دەتوانێت لەلیستەكەی دەریبكات و كەسێكی تر لەجێگەی دابنێتەوە".

شادی نەوزاد یەكێك لەپەلەمانتارە ناڕازیەكانی فراكسیۆنی نوێ نایشارێـتەوە، كەئەوان لەگەڵ  هەمواری ئەو ماددەیەن و چاوەڕوانی ئەو ماددەیە دەكەن  لەوبارەیەوە بەرۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە "نەوەكو هەر بۆخۆمان ، بەڵكو بەگشتی ئەم ماددەیە ئازادی پەرلەمانتاری تێدانییەو پەرلەمانتار ناچار دەكات ، كەپابەندی بڕیارەكانی حزبەكەی بێت ، ئەگەر سیاسیەت و بڕیارەكانی حزبەكەشی بەدڵ نەبێت".

شادی ئاماژەی بەوەشكرد "لەئێستادا ئەوان كەچوار پەرلەمانتارن بەناوەكانی ،مەم بورهان ، دیاری ئەنوەر، شادی نەوزاد، سیروان بابان، رای  جیاوازیان لەگەڵ فراكسیۆنەكەیان هەیەو لەهەندێك پرسدا پێچەوانەی بڕیارەكانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نیین و خاوەنی بۆچوونی خۆیانن".




AM:11:37:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌