كارمەندێكی پاككەرەوە هاوڕێكەی خۆی بەچەقۆ كوشت

كارمەندێكی پاككەرەوە هاوڕێكەی خۆی بەچەقۆ كوشت
مەوداپرێس-


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە  لەشاری هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە، یەكێك لە كارمەندەكان ئەوەی دیكەی بەچەقۆ كوشت.

سەرچاوەیەكی پۆلیس لەشاری هەڵەبجە بەمەوداپرێسی راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 11-9-2019، بەهۆی درووست بوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە لەهەڵەبجە، یەكێك لە كارمەندەكان هاوڕێكەی بە چەقۆ كوشتووە".

سەرچاوەكەی پۆلیس وتیشی "لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووەو تۆمەتبارەكەش دەستگیر كراوە".
 


PM:12:18:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌