عەدنان عوسمان: بەڵێ‌ خۆم بۆسكرتێری جڤاتی نیشتیمانی كاندید كردووە

عەدنان عوسمان: بەڵێ‌ خۆم بۆسكرتێری جڤاتی نیشتیمانی كاندید كردووە
مەوداپرێس- هێمن مامەند


عەدنان عوسمان هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەكە خۆی بۆپۆستی  سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی كاندید كرد.

لەبارەی خۆی كاندید كردنەكەی بۆپۆستی ناوبراو عەدنان عوسمان تایبەت بەمەوداپرێسی راگەیاند "بەڵێ‌ ئەمڕۆ چوارشەممەو كەمێك لەمەوبەر بەفەرمی فۆڕمی خۆكاندید كردنم بۆپۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی كاندید كرد".

سەبارەت بەئامانجی خۆ كاندیدكردنەكەی بۆئەم پۆستە عەدنان عوسمان هەرئەوەی وت"جارێ‌ تەنیا خۆم بۆئەم پۆستە كاندید كردووەو دواتر ئامانج و كارەكانم ئاشكرا دەكرێن".

بڕیارە 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتیمانی بەڕێوەبچێت و دواتر ئەنجومەنەكە سكرتێرێك  هەڵدەبژێرێت".


PM:12:35:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌