لەهەولێر شەش نۆڕینگەی پزیشكی داخران

لەهەولێر شەش نۆڕینگەی پزیشكی داخران
مەوداپرێس-


قایمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەكانیان توانیویانە شەش نۆڕینگەی پزیشكی دابخەن، كەسەرپێچی یاساییان كردووە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

“شەش نۆرینگەی پزیشكی داخران بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی تەندروستی

لێژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان كە پێكھاتون لە سەرۆكایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەلێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی، له هەڵمەتی ئەمڕۆدا لەهەولێر شەش نۆڕینگەی پزیشكی داخران.

هۆكاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە دەگەڕێتەوه پابەند نەبوونە بەڕێنماییەكانی تەندروستی.

ڕێكاری یاسایی گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچیكاران، هەرەوەها هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.

‏‎ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی‌ قەزای‌ ناوەندیی‌ هەولێر.


PM:01:45:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌